بابه‌ته‌كانی پێشووی بازاری كۆمپیوته‌ر

سووده‌كانی ماڵپه‌ری Alexa

بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئایا ماڵپه‌ره‌كه‌تان به‌ پێی پۆلین كردن له‌ جیهاندا چه‌نده‌مین ماڵپه‌ره‌ له‌ جیهاندا یان هه‌ر ماڵپه‌رێكی تر بۆ نموونه‌ ماڵپه‌ری یاهوو 1 ماڵپه‌ره‌ له‌ جیهان ، ده‌توانین تۆڵبه‌ری ئه‌لێكسا دابه‌زێنین و به‌كاری بخه‌ین  ئه‌ویش كاتێك كه‌ سێتئه‌پی ده‌كه‌ین وه‌كو تۆڵبه‌ره‌كانی تر له‌سه‌ره‌وه‌  له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ئینه‌رنێت ئێكسپلوۆره‌  ده‌رده‌كه‌وێت و كاتێك ئێمه‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه‌ یان هه‌ر ماڵپه‌رێكی تر له‌سه‌ره‌وه‌ ده‌نوسرێت كه‌ ئه‌م ماڵپه‌ره‌ چه‌نده‌مین ماڵپه‌ره‌ له‌ جیهاندا.

فه‌موو بۆ داونلۆد كردنی تۆڵبه‌ره‌كه

سووده‌كانی تری ماڵپه‌ری ئه‌لێكسا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌توانیت ئه‌م خزمه‌ت گوزاریه‌ له‌ناو ماڵپه‌ره‌كه‌ت دابنێت، ئه‌ویش به‌ ADD كردنی ماڵپه‌ره‌كه‌ت له‌ناویی و پاشان هه‌ڵبژاردنی جۆری ئه‌و شێوه‌یی كه‌ تۆ ده‌ته‌وێت و كاتێك كه‌ یه‌كێك ماڵپه‌ره‌كه‌ت ده‌كاته‌وه‌ ده‌نوسرێت چه‌نده‌مین ماڵپه‌ره‌ له‌ جیهاندا .

كلیك لێره‌ بكه‌ بۆ ADD كردنی ماڵپه‌ره‌كه‌ت

وه‌ هه‌روه‌ها ده‌توانیت سێرچ بۆ ماڵپه‌ره‌كه‌ت دابنێت به‌ خۆرایی له‌گه‌ڵ چه‌ند ختمه‌ت گۆزاریه‌كه تر...

كیلك لێره‌ بكه‌ بۆ چونه‌ ناو ماڵپه‌ری ئه‌لێكسا

   له‌‌لایه‌ن : شاهۆ رواندزی  

ئۆفیس و ویندۆزی كوردی

له‌م ماوه‌یه‌دا ئۆفیس 2004 كرا به‌ كوردی هه‌رچه‌نده‌ ئوفیسه‌كه‌ زۆر ساده‌یه‌ پێكهاتووه‌ له‌ به‌رنامه‌یه‌كی وۆرد به‌ڵام به‌شه‌‌كانی ناوی هه‌موو  كوردیه و ئه‌مه‌ش شتێكی چاكه‌و قه‌باره‌كه‌شی زۆر نیه‌.  هه‌روه‌ها WINDOWS XP كرا به‌ كوردی وه‌ ماوه‌ی دوو ساڵی خایاندوه‌ كه‌ئێستا وه‌كو تاقیكردنه‌وه‌ك دروست كراوه‌و ده‌توانین هه‌موو به‌شه‌كانی به‌ كوردی ببینین كه‌ ته‌نها بۆ بینینه‌ ناتوانیت كاری له‌سه‌ بكه‌یت .

كلیك لێره‌ بكه‌ بۆ داوینلۆد كردنی ئۆفیسی 2004     قه‌باره‌: 13.7

كلیك لێره‌ بكه‌ بۆ داوینلۆد كردنی ویندۆزی كوردی      قه‌باره‌: 7.52

سه‌رچاوه:‌ soft4kurds                                              

له‌‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ر : هه‌ڵبه‌ست رواندزی  

 Download Accelerator و جاسوسی له‌لایه‌ن ئیسرائیل

Download Accelerator ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ به‌كاردێت بۆ خێرا كردنی داونلۆدی فایڵ وه‌ به‌رنامه‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتوه‌و زۆر له‌ كه‌سانیش به‌كاری ده‌‌هێنین ، به‌ڵام ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ به‌ كاردێت بۆ جاسوسی كردن به‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كانی خه‌ڵك وه‌ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ش له‌لایه‌ن ئیسرائیڵ به‌رهه‌مهاتوه‌ بۆ دڵنیا بوونمان له‌وه‌ی كه‌ له‌م وڵاته‌ دروست كراوه‌ سه‌یری هێما زه‌رد و سوره‌كه‌ بكه‌ كاتێك كه‌ سه‌ره‌تا به‌رنامه‌كه‌ سێتئه‌پ ده‌كه‌یت خواره‌وه‌ی هێمان سوره‌كه‌ كه‌وتێته‌ سه‌ر وڵاتی ئیسرائیل له‌سه‌ر وێنه‌ی جیهانه‌كه، وه‌ رێگاش هه‌یه‌ بۆ لابردنی ئه‌و جاسوسیه‌و كه‌ به‌رنامه‌كه‌ش ئیش بكات و به‌ڵام جاسوسیه‌كه‌ ئیش نه‌كات به‌م شێوه‌یه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت :

كلیك بكه‌ له‌سه‌ر Start پاشان RUN بنوسه‌ REGEDIT پاشان HkEY_LOCAL_MACHINE پاشان SOFTWARE پاشان SPEEDBIT پاشان Download Accelerator پاشان NO Trigger پاشان Always هه‌مووی ره‌شكه‌وه‌ واتا DELETED داگره‌ و به‌م شێوه‌یه‌ جاسوسی له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ناكرێت .

له‌‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ر : هه‌ڵبه‌ست رواندزی

چه‌ند ختمه‌ت گوزاریه‌ك له‌ ماڵپری bravenet بۆ ماڵپه‌ره‌كه‌ت

ماڵپه‌ری bravenet چه‌نده‌ها خزتمه‌ت گوزاری به‌ خۆرایی تێدایه‌ كه‌ ده‌توانیت سوودیان لێی وه‌ربگریت بۆ به‌كارهێنانی ماڵپه‌ره‌كه‌ت هه‌روه‌ها ده‌توانین هه‌رله‌وێ ماڵپه‌ر دروست كه‌یت به‌ قه‌باره‌ی 50 مێگابایت  وخزتمه‌ت گوزاریه‌كانی تری ئه‌مانه‌ن‌: 1. ده‌توانین چات له‌ناو ماڵپه‌ره‌كه‌ت دابنێت 2 . دانانی ناردی نامه‌ له‌لایه‌ن میوانان بۆ تۆ 3. نارنی كارت 4.  ناردنی لینك له‌ لایه‌ن میوانان بۆ ماڵپه‌ره‌كه‌ت 5. دانانی ژماره‌ی میوانان .... له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها شتی تر   .

فه‌رموو سه‌ردانێكی ماڵپه‌ره‌كه‌ بكه

                      له‌‌لایه‌ن : محمد عه‌لی   

گێچیێك بۆ زانینی خێرای ئینته‌رنێت

بۆ تێست كردن خێرای ئینته‌رنێته‌كه‌ت،  بۆ ئه‌وه‌ی بزانینت ئایا خێرای ئینته‌رنێته‌كه‌ت چه‌ند بۆ كاركردن له‌سه‌ری ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌م لینكه‌مان بۆ ئاماده‌ كردون، كه لینكی ماڵپه‌ره‌كه‌‌ به‌به‌رنامه‌ی فلاش دروست كراوه‌ كه‌ له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م و زۆر به‌ ده‌قیقی خێرای ئینته‌رنێته‌كه‌ت بۆ دیاری ده‌كات و كاتێك كه‌ فلاشه‌كه‌ %100ده‌كرێته‌وه‌ كلیك له‌سه‌ر ستارت ده‌كه‌ین و كه‌مێك چاوه‌رێ ده‌كه‌ین تاكو 100% ته‌واو ده‌بێت ئینجا خێرای ئینته‌رنێته‌كه‌ت بۆ ده‌خوێندرێته‌وه‌ كه‌ به‌ كیلۆبایت بێت یان مێگا بایت بێت ، وه‌ هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ چه‌نها شتیتر له‌سه‌ر بواره‌كانی مۆبایل و ئینه‌ته‌رنێت و ئیمێل و له‌ ماڵپه‌ره‌كه‌دا هه‌یه‌ كه‌  ده‌توانیت سوود له‌وانییش  وه‌ربگریت بۆخۆت .

فه‌رموو له‌م لینكه‌ خێرای ئینته‌رنێته‌كه‌ت بزانه

                   له‌‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌‌ر  : هه‌ڵبه‌ست رواندزی 

به‌رنامه‌یه‌ك بۆ چاك كردنه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت

به‌رنامه‌ی RegRestore به‌رنامه‌یه‌كه‌ به‌كاردێت بۆ چاكرنه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت له‌و فایله‌ تێك چووانه‌ی ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت یان ئه‌و‌ فایلانه‌ی كه‌ موشكیله‌یان هه‌یه‌ كه‌ كێشه‌ بۆ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت دروست ده‌كه‌ن كه‌ ده‌بێته‌ هۆیی خاوبونی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت  یان نه‌بوو نه‌وه‌ی هه‌ندێك به‌رنامه‌ به‌ هۆیی‌ تێك چووونی فایله‌كه كه‌ كێشه‌ بۆ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت دروست ده‌كه‌ن، كه‌ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ وه‌ك دكتۆرێك وایه‌ بۆ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت هه‌موو ئه‌و فایلانه‌ی كه‌ له‌ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت تێك چوونه‌ كه‌ كێشه‌ بۆ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت دروست ده‌كه‌ن چاكیان ده‌كه‌ته‌وه‌ و كه‌ به‌رنامه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووه.

فه‌رموو لێره‌ به‌رنامه‌كه‌ دابه‌زێنه‌

                   له‌‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌‌ر  : هه‌ڵبه‌ست رواندزی 

به‌رنامه‌ی DISK Cleaner 2.76

ئه‌م جاره‌ش ئه‌م به‌رنامه‌تان پێشكه‌ش ده‌كه‌م كه‌ ئه‌م به‌رنامه‌یه به‌رنامه‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وت و به‌هێزه‌ ،‌ به‌ كاردێت بۆ خاوێن كردنه‌وه‌ی ئه‌و فایله‌ بێ كارانه‌ی یان ئه‌و فایله‌ له‌كار كه‌و‌توانه‌ی ناو كۆمپیوته‌ر كه‌ بۆته‌ هۆی جێگرتنی قه‌باره‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت یان تێكدانی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت كه‌ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ خاوێن كردنه‌وه‌ی ئه‌و‌ فایلانه‌، هه‌روه‌ها جگه‌ له‌م كارانه‌ چه‌ند كارێكی تریش ده‌كات وه‌ك لابردنی كۆكیس و وه‌ لاردنی ئه‌و ئایكۆنانه‌ی خواره‌‌وه‌ لای كاتژمێر كه‌ له‌گه‌ڵ پێكردنی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت خۆی ئۆتۆماتیكی دێته‌ سه‌ر شاشه‌، لێره‌دا ئاخیر ڤێرژنی به‌رنامه‌كه‌تان پێشكه‌شتان ده‌كه‌م كه‌ ته‌نها به‌ كراك ئیش ده‌كات كاتێك كه‌ كراكه‌كه‌تان دابه‌زاند فایل ناو كراكه‌كه‌ كۆپی بكه‌ن بۆ ناو فۆڵده‌ری به‌رنامه‌كه‌ له‌و شێنه‌ی سێتئه‌پتان كردوه‌.

فه‌رموو به‌رنامه‌كه‌ دابه‌زێنه

لێره‌ش كراكه‌كه‌ دابه‌زێنه‌

                   له‌‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌‌ر  : هه‌ڵبه‌ست رواندزی 

به‌رنامه‌یه‌ی FREE INTERNET TV 4.5

ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ به‌رنامه‌یه‌كی زۆر خۆشه‌ به‌كاردێت سه‌یر كردنی زۆربه‌ی كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌ڤزیۆن به‌ شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ، بۆ به‌كارهێنانی به‌رنامه‌كه‌ ته‌نها پێویستیت به‌ دوو پرۆگرام هه‌یه‌ بۆ سه‌یركردنی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان ئه‌ویش ریال پلێر و مێدیا پلێره‌، چونكه‌ كاتێك كه‌ ده‌ته‌وێت كانالێك بكه‌یته‌وه‌ كه‌ناڵه‌كه‌ یان به‌ ریاڵ پلێر دانراوه‌ یان مێدیا پلێر بۆیه‌ ده‌بێت هه‌تبێت ، وه‌ ده‌بێت به‌رنامه‌كه‌ت هه‌ردوو كیان نوێ بن ئاخیر ڤێرژن بن، وه‌ ئه‌گه‌ر كۆنیش بێت به‌رنامه‌كه‌ خۆی لینكی به‌رنامه‌كانیت ده‌داتێ بۆ دابه‌زاندنی واتا ریال پلێر و میدیا پلێر.

فه‌رموو لێره‌ به‌رنامه‌یی FREE INTERNET TV 4.5 دابه‌زێنه‌

لێره‌ش ئاخێر ڤێرژنی میدیا پلێر ، ریال پلێر دابه‌زێنه‌.

ئه‌مه‌ش سریه‌ڵی به‌رنامه‌یFREE INTERNET TV 4.5 :

 TVPS1-15048-C61F8-B5788-C8549

                   له‌‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌‌ر  : هه‌ڵبه‌ست رواندزی 

 


 

به‌رنامه‌ی Disk Size Manager 1.4

ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ به‌رنامه‌یه‌یه‌كه‌ به‌كاردێت بۆ زانینی قه‌باره‌ی فایله‌كانیت به‌ گێگا یان مێگا یان كیلۆ بایت یان زانینی ئه‌و بۆشایه‌ی‌ بۆت ماوه‌ له‌ كۆپیوته‌ره‌كه‌ ئه‌م كارانه‌ به‌بێ به‌رنامه‌ش ده‌كرێت به‌ڵام ئه‌م به‌رنامه‌ به‌ وێنه‌وه‌ زۆر جوان روون ده‌كاته‌وه‌ كه‌ چه‌ند فایلت هه‌یه‌ هه‌ریه‌كه‌یان قه‌باره‌یه‌ن چه‌ند‌ه‌ وه‌ هه‌ریه‌كه‌یان % چه‌ند ئه‌و شوێنه‌یان داگیركردوه‌ وه‌ % چه‌ند ماوه‌ له‌ هارد دسكه‌كه‌ت، كه‌ هه‌ر فۆڵده‌كرێك به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر جوان دیاری كراوه‌ له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ كه‌ چه‌ندی گرتووه‌ یان چه‌ندی ماوه‌، وه‌ كارێكی تر ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێت ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر فایله‌كان به‌ شێوه‌ی ZIP بكه‌یت چۆن ده‌بێت.

فه‌رموو لێره‌ به‌رنامه‌كه‌ دابه‌زێنه

        له‌‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌‌ر  : هه‌ڵبه‌ست رواندزی


 

به‌رنامه‌ی PC NO OFF Time

ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ به‌رنامه‌یه‌كی زۆر به‌سووده‌ به‌كارده‌هنرێت بۆ زانینی كاتی پێ كردنی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت و كوژانه‌وه‌ی كۆپیوته‌ره‌كه‌ت واتا كاتژمێر چه‌ند پێكراوه‌و چه‌ند كاتیش ئیشی كردوه‌و ‌ كه‌ی كوژاوه‌ته‌وه‌ش بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر دوو كه‌س له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌ك كار بكه‌ن یان سێ یان زیاتر ده‌توانیت به‌ هۆی ئه‌م به‌رنامه‌وه‌ بزانیت ئایا كه‌سی یه‌كه‌م كه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی پێكردوه‌و چه‌ندیش كاری له‌سه‌ر كردووه‌و كه‌یش كوژاوه‌ته‌وه‌ وه‌ هه‌روه‌ها بۆ هه‌مویان . وه‌ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ ته‌‌نها كاته‌كانی یه‌ك رۆژ دیاری ناكات به‌ڵكو هی یه‌ك حه‌فته‌ دیاری ده‌كات ، وه‌ ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ به‌ پاره‌كه‌ی بكریت ئه‌ویشیان دوو جۆره‌ یه‌كێكیان هه‌موو ئه‌ كاتانه‌ت بۆ دیاری ده‌كه‌ت كه‌ تۆ كارت له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت كردوه‌ واتا هی دوو حه‌فته‌بێت یان مانگێك یان یان ساڵێك به‌‌بێ كاته‌ وه‌،  وه‌ ئه‌وه‌ی دوه‌میشیان ئه‌وه‌یه‌ كاره‌كانی ئه‌گه‌ر تۆ چه‌ند كۆپیوته‌رێكیت به‌هۆیی نێتوۆركه‌وه‌ به‌ستابێت ده‌توانیت كاتی هه‌موو ئه‌و كۆمپیوته‌ره‌نی دیاری بكه‌ی كه‌ كاریان پێ كردووه‌.

فه‌رموو لێره‌ به‌رنامه‌كه‌ دابه‌زێنه

    له‌‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌‌ر  : هه‌ڵبه‌ست رواندزی       


 

لاپه‌ره‌:  ،6 1،2،3،4،5

 

 

بۆ ماڵه‌وه‌