بابه‌ته‌كانی پێشووی بازاری كۆمپیوته‌ر

به‌شی به‌رنامه‌ و هه‌واڵی كۆمپیوته‌ر

ئه‌نتی ڤایرۆسێكی به‌هێز 

ئه‌م ئه‌نتی ڤایرۆسه‌ زۆر به‌هێزه زۆر كار ئه‌نجام ده‌دات وه‌ک كاتێك كه‌ تۆ ده‌چیته‌ ناو ئینته‌رنێت ئه‌گه‌ر ڤایرۆسێكت بۆ بێت بێ ئه‌وه‌ی تۆ ئاگاداری بكه‌یته‌وه‌ ئه‌و خۆی ڤایرۆسه‌كه‌ ده‌گرێت وه‌ هه‌روه‌ها كاتێك كه‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت پێده‌كه‌یت بێ ئه‌وه‌ی تۆ ئه‌نتی ڤایرۆسه‌كه‌ به‌كاربێخیت  ئه‌و خۆی ئۆتۆماتیكی كار ده‌كات فایله‌كان سكان ده‌كات

فه‌رمو بۆ داونلۆد كردن كرته‌یه‌ك لێره‌ بكه

له‌‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ر : هه‌ڵبه‌ست رواندزی

زانیننی و هه‌بون و خێرای ئینته‌رنێت 

بۆ ئه‌وه‌ی بزانی ئایا خێرای ئینته‌رنێته‌كه‌ت چه‌نده‌ یان خه‌تی ئینته‌رنێت له‌ سێرڤزه‌وه بۆت دێت ؟؟  ئه‌م كارانه‌ ئه‌نجام بده‌ كلیك له‌سه‌ر Start بكه‌ پاشان له‌سه‌ر RUN پاشان بنوو سه‌ ping www.shopcom.tk -t كاتێك كه‌ ئۆكه‌ی ده‌كه‌یت دۆزێك ده‌بێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر نووسرا RePlay from ئه‌وا خه‌ت هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر نووسرا Request time out ئه‌وا خه‌ت نیه‌.

بۆ بینینی شێوه‌كه‌ كلیك لێره‌ بكه‌

له‌‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ر : هه‌ڵبه‌ست رواندزی

خێراكردنی كۆپیوته‌ره‌كه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو

‌ Speeder XP به‌رنامه‌یه‌كه‌ به‌كاردێت بۆ خێراكردنی كۆپیوته‌ره‌كه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه به‌ئاره‌زووی خۆت ده‌توانی خێرایی بكه‌یت.  

كلیك لێره‌ بكه‌‌ بۆ داونلۆد كردنی

پاش سێته‌پ كردن و كردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه‌ شێوه‌یه‌ك هه‌یه‌ له‌سه‌ر به‌رنامه‌كه‌ كه‌ ده‌توانی به‌ ئاره‌زووی خۆت خێرایه‌كه‌ی زیادو كه‌م بكه‌یت پاش هه‌ڵبژاردنی خێرایی كۆپیوته‌ره‌كه‌ت ئه‌پله‌ی ده‌كه‌یت ، كرته‌یه‌ك بكه‌ بۆ دیتنی به‌كارهێنانی

له‌‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ر : هه‌ڵبه‌ست رواندزی 

خێراكردنی داوینلۆدی فایل

ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ زۆر به‌هێزه ماوه‌ێكی زۆره‌ من به‌كاری دێنیم به‌رساتی سوودی زۆرم لێ وه‌رگرتووه‌ ‌كه‌ توانایه‌كی زۆری هه‌یه‌ زۆر ئاسانیش به‌كاردێت پێم خۆشه‌ ئێوه‌ش سوودی لێ وه‌رگرین

فه‌رموو بۆ داونلۆد كردنی به‌رنامه‌كه‌

كاتێك كه‌ بمانه‌وێت فایلێت داونلۆد كه‌ین ئه‌م روكاره‌دێت بۆ زیاتر زانیاری كرته‌یه‌ک لێره‌ بكه‌

له‌‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ر : هه‌ڵبه‌ست رواندزی 

رێگایه‌كی ئاسان بۆ زانینی زانیاری ده‌رباره‌ی كۆپیوته‌ره‌كه‌ت

ئه‌م رێگایه‌ زۆر ئاسانه‌ كه‌ به‌كاردێت بۆ زانینی زانیاری ده‌رباره‌ی كۆپیوته‌ره‌كه‌ت واتا ( مواسه‌فاتی ) ده‌رباره‌ی هه‌موو شته‌كانی ناو كۆپیوته‌ره‌كه‌ت وه‌ك ناوی كۆپیوته‌ره‌كه‌ت و جۆری ویندۆسی كه‌له‌سه‌ریه‌تی و رامی چه‌نده‌ و خێرای چه‌نده‌ و كارت شاشه‌ی‌ و چه‌ندا شتی تریش له‌گه‌ڵ جۆری ده‌نگ و ره‌نگی كۆپیوته‌ره‌كه‌ت .... به‌بێ هیچ به‌رنامه‌یه‌ك به‌م رێگایه‌:

كیلك له‌سه‌ر Start بكه‌ پاشان له‌سه‌ر  RUN كلیك بكه‌ و بنووسه‌ DXDIAG پاشان ئۆكه‌ی بكه‌ به‌م جۆره‌ هه‌موو ( مواسه‌فاتی ) كۆپیوته‌ره‌كه‌ت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ده‌توانی هه‌موو شیان SAVE بكه‌یت

له‌‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ر : هه‌ڵبه‌ست رواندزی  

ته‌له‌فۆن به‌ رێگای ئینته‌رنێت نێت به‌ خۆرایی

ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ به‌ كاردێت بۆ ته‌له‌فۆن كردن بۆ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان ته‌نها عیراق و ئیران و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ نه‌بن، كه‌ ناتوانن بۆی بكه‌‌ن به‌ڵام بۆ وڵاته‌كانی تر ده‌كرێت، وه‌ به‌خۆریایه‌كه‌ی ده‌توانرێت ده‌قه‌یه‌ك و چل سانیه‌ قسه‌ی پێ بكرێت وه‌ پاش پچران ده‌توانی دیسان لێی بده‌یته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پاره‌ت هه‌بێت له‌ ئینته‌رنێت واتا كارتیت هه‌بێت ده‌توانی داخڵی بكه‌یت و به‌رده‌وام بیت له‌ په‌یوه‌ندیه‌كه‌ت به‌بێ پچراندن.

فه‌رموو بۆ داونلۆد كردنی به‌رنامه‌

پاش سێته‌پ كردنی به‌رنامه‌كه‌ ده‌بێت یوزه‌ر و پاسوۆرد دروست كه‌یت ئینجا ئیش ده‌كات ، بۆ زیاتر زانیاری كلیك له‌سه‌ر ئه‌مانه‌ بكه‌

به‌شی یه‌كه‌م   ،     به‌شی دووه‌م

قه‌باره‌:   1.72 MG                  له‌لایه‌ن  ( محمد عه‌لی )  

گه‌مه‌ی READER

گه‌مه‌ی ریده‌ر گه‌مه‌یه‌كی زۆر خۆش و زۆر ئاسانه‌ به‌كارهێنانی هه‌رچه‌‌ندیشه‌ گه‌مه‌یه‌كی كۆنه‌ به‌ڵام له‌وانه‌یه هه‌ندێكمان‌ ئاگاداری نه‌بین ، به‌م شێوه‌یه‌ به‌كاردێت:

تۆ ژماره‌یه‌ك له‌ دڵی خۆت داده‌نێت بێ ئه‌وه‌ی ‌هیچ ژماره‌یه‌ك داخیلی گه‌مه‌كه‌ كه‌یت و گه‌مه‌كه‌ش چه‌ند پرسیارێكیت لێده‌كات پاش وه‌ڵام دا‌نه‌وه‌ی‌ پرسیاره‌كان ئه‌و ژماره‌ی كه‌ تۆ له‌ دڵی خۆت داناوه‌ پێت ده‌ڵێ

فه‌رموو بۆ داونلۆد كردنی به‌رنامه‌كه

فه‌رموو بۆ دیتنی گه‌مه‌‌كه‌‌

له‌‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ر : هه‌ڵبه‌ست رواندزی 

باشترین پارێزگاری بۆ كۆپیوته‌ره‌كه‌ت

ZONE LABS به‌رنامه‌یه‌كه‌ به‌كاردێت بۆ پارێزگاری كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت دژی  هه‌موو ڤایرۆس و سپای وێرو وه‌هه‌روه‌ها فایله‌كانی هه‌كه‌ر به‌ هه‌موو شێوه‌كانی ته‌نانه‌ت پارێزگاری له‌ ئیمێڵه‌كه‌ش ده‌كه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌رفایلێكی هه‌كه‌رت بۆ بێت یان ڤایرۆس ،  وه‌ پارێزگاریت لێ ده‌كات به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی هه‌موو ئه‌و فایلانه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت كۆمپیوته‌ره‌كه‌ تێك بده‌م

فه‌رمو بۆ داونلۆد كردن كرته‌یه‌ك لێره‌ بكه

كرته‌یه‌ک بكه‌ بۆ دیتنی به‌رنامه‌كه‌

وه‌ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ ته‌نها 7 رۆژ كارده‌كات بۆیه‌ ده‌بێت سیریه‌ڵه‌كه‌ت هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت له‌ كاركردنی ئه‌مه‌ش سیریه‌ڵه‌كه‌یه‌تی

S\N Zone Labs :  52eie-0feur-5h57s-4rmf9n-p0ku80 

قه‌باره‌: 23 MG                  له‌لایه‌ن ( محمد عه‌لی )  

گه‌مه‌كانی MINICLIP

ماڵپه‌ری مینی كلیپ ماڵپه‌رێكه‌ له‌سه‌ر گه‌مه‌كانی كۆپیوته‌ر ، كه‌ چه‌نده‌ها گه‌مه‌ی تێدایه‌ كه‌ به‌ فلاش دروست كراون به‌ جوانترین شێوه‌ی نوێی كه‌ ده‌توانی گه‌مه‌كانی داونلۆد كه‌یت یان گه‌مه‌یان پێ بكه‌یت ، وه‌ هه‌روه‌ها ده‌توانی ئیمێله‌كه‌شت له‌ ماڵپه‌ره‌كه‌ ئادد كه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نوێترین گه‌مه‌كانی مینی كلیپ بێ به‌ش نه‌بیت

فه‌موو بۆ چوونه‌ ناو ماڵپه‌ری MINICLIP

له‌‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ر : هه‌ڵبه‌ست رواندزی  

كردنه‌وه‌ی زیاتر له‌ یه‌ك یاهوو ماسنگه‌ر

ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ به‌رنامه‌یه‌كی زۆر باشه‌‌ به‌ كاردێت بۆ كردنه‌وه‌ی زیاتر له‌ یه‌ك یاهوو ماسنگه‌ر له‌ یه‌ك كاتدا چونكه‌ ئێمه‌ له‌ یه‌ك یاهوو ماسنگه‌ر زیاتر  ناتوانین بكه‌ینه‌وه‌ له‌ یه‌ك كاتدا ، بۆ نموونه‌ تۆ 2 ئیمێڵت یان زیاترت هه‌یه‌ له‌یاهوو ماسنگه‌ر ده‌ته‌وێت هه‌ردوكیان بكه‌یته‌وه‌ له‌ یه‌ك كاتدا كه‌ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ ده‌توانێت ئه‌م كاره‌ت بۆ ببكات، وه‌ بۆ هه‌موو ڤێرشنه‌كانی یاهوو ده‌بێت واتا ده‌توانێت هه‌موو ڤێرشنه‌ كۆنه‌كان و نوێیه‌كان كراك بكات و كاریان پێ بكه‌یت و زۆر ئاسانیش به‌ كاردێت.

فه‌رموو بۆ داونلۆد كردنی به‌رنامه‌كه‌

بۆ چۆنیه‌تی به‌ كارهێنانی كلیك لێره‌ بكه

قه‌باره‌:   5.50 KB              له‌‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ر : هه‌ڵبه‌ست رواندزی

ماڵپه‌رێكی 5 گێگا به‌ خۆرای وه‌رگره‌

له‌ ماڵپه‌ری BIZHAT ده‌توانی ماڵپه‌رێك به‌ خۆرایی وه‌ربگریت به‌ قه‌باره‌ی 5 گێگا و، به‌ ئاره‌زوی خۆت فایله‌كانی بخیته‌ ناوی و هه‌موو جۆره‌ فایلێك ، وه‌ كاتێك كه‌ ماڵپه‌ره‌كه‌ دروست ده‌كه‌یت هیچ زانیاریه‌كی ماڵپه‌ره‌كه‌ له‌سه‌ر ماڵپه‌ره‌كه‌ی تۆ ده‌رناكه‌وێت.             به‌ڵام دروست كردنی ماڵپه‌ر له‌ BIZHAT زۆر ئاسان نیه‌ به‌م , فه‌رموو بۆ چۆنیه‌تی دروست كردنی ماڵپه‌ر له‌ BIZHAT:

 بۆ چونه‌ ناو ماڵپه‌ره‌كه‌ كلیك لێره‌ بكه‌ , پاشان كلیك بكه‌ له‌سه‌ر Free hosting  پاشان لاپه‌ره‌یه‌ك دێت له‌ خواره‌وه‌ی نووسراوه ‌ Accept  كیكی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و فۆرمێك دێت و پری ده‌كه‌ینه‌وه‌ و پاشان ئیمێلێك بۆمان دێت له‌ناو ئیمێڵه‌كه‌ سایتێك ده‌داتێ و له‌گه‌ڵ كۆدێك ده‌چیته‌ ناو سایته‌كه‌ و كۆده‌كه‌ لێده‌ده‌یت و سایته‌كه‌ت  كۆنفیرم ده‌بێت ، به‌ شێوه‌یه‌ ماڵپه‌ره‌كه‌ت بۆ دروست ده‌بێت و به‌ڵام ده‌بێت بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێك چاوه‌رێكه‌ی بۆ ئه‌وه‌ ماڵپه‌ره‌كه‌ت بكرێته‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:

www.yourname.bizhat.com

له‌‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ر : هه‌ڵبه‌ست رواندزی 

به‌رنامه‌ی NET SPEEDER

ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ به‌رنامه‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتووه‌ به‌ كاردێت بۆ خێرا كردنی ئینته‌رنێته‌كه‌ت بۆ كردنه‌وه‌ی لاپه‌ره‌كانی ئینته‌رنێت و داونلۆد كردنی فایڵ ، وه‌ هه‌روه‌ها بێجگه‌له‌ له‌ خێراكردنی ئینته‌رنێت چه‌ند زانیاریه‌ك ده‌داتێ ده‌رباره‌یی ئینته‌رنێته‌كه‌ له‌سه‌ر زانینی IP و ناوی نێت وۆركه‌كه‌ و وه‌ ده‌توانێت IP كۆمپیوته‌ره‌كان سكان كات و چه‌‌د شتێكی تر ، وه‌ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ كار ده‌كات بۆ هه‌موو جۆره‌كانی ئینته‌رنێت وه‌ك Dail-UP یان  DSL جۆری تر ، وه‌كاتێك به‌رنامه‌كه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ ده‌بێت به‌كاری بخه‌ین , به‌م شێوه‌یه‌ كلیك له‌سه‌ر Tweak Wizard بكه‌ و پاشان جۆری ئه‌م ئینته‌رنێته‌ هه‌ڵبژێره‌ كه‌ كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین  پاشان داوای ریستارتی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت لێده‌كات و ریستارتی بكه‌.

فه‌رموو بۆ داونلۆد كردنی به‌رنامه‌كه‌

بۆ دیتنی به‌رنامه‌كه‌ كلیك لێره‌

S\N: W97CBD75F5122029w7270195

قه‌باره‌:   2.86 MG                له‌‌لایه‌ن : محمد عه‌لی    

چۆن ماڵپه‌ره‌كه‌مان له‌ گۆگلی داده‌كه‌ین

بۆ ئه‌وه‌ی ماڵپه‌ره‌كه‌مان بناسرێت له‌ گه‌رانی گۆگلێ و هه‌ركه‌‌سێك  له‌ ناوی ئێمه‌ بگه‌رێت له‌ گۆگلێ به‌ زووترین كات بۆی بدۆزرێته‌وه‌ ده‌بێت ناوی خۆمان له‌گۆگلێ داكه‌ین ، به‌م شێوه‌یه‌ش ناوی خۆمان داده‌كه‌ین واتا (ADD)  ده‌كه‌ین :

بۆ چونه‌ ناو به‌شی داكردنی ماڵپه‌ر له‌ ماڵپه‌ری گۆگلێ كلیك لێره‌ بكه‌ ، پاش كردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ره‌كه‌ له‌ به‌شی یه‌كه‌م عینوانی ماڵپه‌ره‌كه‌مان ده‌نوسین هه‌روه‌ك روون كراوه‌ته‌وه له‌ ماڵپه‌ری گۆگلێ له‌ به‌شی دوه‌میش تێبینیه‌ك له‌سه‌ر ماڵپه‌ره‌كه‌مان ده‌نووسین ، به‌م شێوه‌یه‌ ماڵپه‌ره‌كه‌مان له‌ گۆگلێ داده‌كرێت واتا ( ADD ).

له‌‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ر : هه‌ڵبه‌ست رواندزی  

فریكوێسته‌كانی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانی جیهان

ئه‌م جاره‌شیان لینكێكمان بۆ ئاماده‌ كردوون كه‌ له‌م لێنكه‌ ده‌توانی هه‌موو فریكوێسته‌كانی ئاسیا و ئه‌وروپاو ئه‌مریكاو ... هتد ، بزانین له‌سه‌ر هه‌موو مه‌جموعه‌كان ، وه‌ هه‌روه‌ها ماڵپه‌ری ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان و وه‌ رادیۆكان تێداته‌ كه‌ ده‌توانین سودی لێببینین بۆ سه‌یر كردنی راسته‌وخۆی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها زانیاری تریش.

فه‌رموو بۆ چونه‌ ناو ماڵپه‌ره‌كه

          له‌‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ر : هه‌ڵبه‌ست رواندزی 

به‌رنامه‌ی Download Accelerator Plus 8

ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ به‌رنامه‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتووه‌ به‌كاردێت بۆ خێرا كردنی داونلۆدی فایڵ به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی كه‌ له‌م ماوه‌یه‌ ئاخێیر ڤێرژنی هاتۆته‌ كاره‌وه‌ كه‌ له‌ كاتی داونلۆد كردنی فایله‌كه‌ت خۆی چه‌ندی پێویست بێت بۆ دانلۆد كردنی فایله‌كه‌ به‌وه‌نده‌ سایته‌ دانلۆدی ده‌كات به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا

فه‌رموو بۆ داونلۆد كردنی به‌رنامه‌كه

 

قه‌باره‌:   4.11 MG                   له‌‌لایه‌ن : هه‌ردی عه‌زیز  

لابردنی ئایكۆنه‌كانی خواره‌وه‌ی لایی كاتژمێری كۆمپیوته‌ر

كاتێك كه‌ سه‌ره‌تا كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان پێده‌كه‌ین  تا كارده‌كات‌ كه‌مێك به‌ هێواشی ده‌كرێته‌وه ، ‌ وه‌ ده‌بێت بۆ ماوه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌ك بوه‌ستین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین كاری له‌سه‌ر بكه‌ین ، ئه‌مه‌ش به‌هۆی چه‌ند هۆیه‌كه‌وه‌یه‌ یه‌ك له‌وانه‌ ئه‌وه‌یه كه‌ هه‌ندێك ئایكۆنی نا پێویست هه‌ن‌  له‌ خواره‌وه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت لای كاتژمێری كۆمپیوته‌ر كه‌ كاتێك دێنه‌ سه‌ر شاشه‌ كه‌مێك كاتی ده‌وێت به‌ تایبه‌تی ئه‌گه‌ر زۆر بن ، كه‌ زۆر كه‌م پێویستیت به‌ هه‌ندێك له‌ ئایه‌كۆنانه‌ ده‌بێت یان هه‌ر نابێت.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌رنامه‌ یه‌كمان بۆ ئاماده‌ كردون كه‌ له‌لایه‌ كاك ئه‌سعد كامال به‌رهه‌م هاتووه‌ لا ماڵپه‌ری( kurdistanet ) كه‌ ده‌توانێت به‌ ئاسانترین رێگا ئه‌م ئایكۆنانه‌ لابه‌رێت ته‌نها هه‌ندێكیان واتا ناتوانێت ئه‌و ئایكۆنانه‌ لاببات كه‌ له‌گه‌ڵ ویندۆز دانراون وه‌ك كاتژمێر و زمانی هه‌ڵبژێردراو ،  ته‌نها بۆ لابرادنی به‌رنامه‌كانی كه‌ خۆت داتبه‌زاندوون ده‌بێت و ده‌توانیت له‌ كاریان بێخین یان ره‌شیانن كه‌ینه‌وه‌.

بۆ چۆنیه‌تی به‌ كارهێنان كلیك لێره‌ بكه

بۆ داونلۆد كردن لێره‌ كلیك بكه

       سه‌رچاوه‌: KURDISTANET

قه‌باره‌:   460 KB                   له‌‌لایه‌ن  : هه‌ردی عه‌زیز

فه‌ره‌نگی كوردی و سێی شێوه‌ زمان

ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ پێك هاتووه‌ له‌ فه‌رهه‌نگێكی كورد به‌ شێوه‌ زمانی لاتینی كه‌ شتێكی تازه‌یه و ‌ ژماره‌یه‌كی زۆر وشه‌ی تێدایه‌ و  وه‌ زمانی كورد ده‌گۆرێت بۆ ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی و توركی وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ش له‌ هه‌رسێ زمانه‌كان بۆ كوردی ده‌گۆرێت كه‌ شتێكی به‌ سوود و چاكه‌ كه‌ ته‌نها وشه‌یه ده‌گۆرێت‌ ناتوانێت رسته‌‌ بگۆرێت.

بۆ دیتینی به‌رنامه‌كه‌ كلیك لێره‌ بكه‌

بۆ داونلۆد كردن لێره‌ كلیك بكه

       سه‌رچاوه‌: PCKURD

قه‌باره‌:   25  MB                   له‌‌لایه‌ن  : هه‌ردی عه‌زیز

بینینی نه‌خشه‌ی وڵاتان و وێنه‌ی شارو دێهات و گه‌ره‌كه و ....

له‌م ماڵپه‌ره‌ی بۆمان ئاماده‌ كردوون ده‌توانین نه‌خشه‌ی هه‌موو وڵاته‌كان ببینین له‌گه‌ڵ وێنه‌ی هه‌موو شارو شارۆچكه‌و دێهات و گه‌ره‌ك كه‌ زۆر به‌ جوانی وێنه‌ی هه‌موو شوێنه‌كان گیراوه‌و تێدایه‌.

كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر جوان دانراوه‌ كه‌ نه‌خشه‌یه‌كیت له‌ به‌رده‌سته‌ و سه‌ره‌تا ئه‌و قاره‌یه‌ هه‌ڵده‌بژێریت كه‌ ده‌ته‌وێت جا چ به‌ هه‌ڵبژاردنی ناوه‌كان بێت یان به‌ كلیك كردن له‌سه‌ر وێنه‌كان له‌سه‌ر نه‌خشه‌كه‌ پاشان هه‌ڵبزاردنی وڵاته‌كه‌ و پاشان هه‌رچ شوێنێكیت بوێت ده‌توانی كلیكی له‌سه‌ر بكه‌یت و سه‌یری وێنه‌كان بكه‌یت.

كلیك لێره‌ بكه‌ بۆ چوونه‌ ناو ماڵپه‌ره‌كه

            

          

                   له‌‌لایه‌ن : محمد عه‌لی    

 

 

بۆ ماڵه‌وه‌